سروود

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  974 مشاهده
کوردستانی جوان ئەی نیشتمانم
ڕووناکی چاوم، ئارامی گیانم
لەدەست بێگانە دەرت دەهێنم
پێشمەرگەی تۆم و تۆڵەت دەستێنم
ساوا بووم چاوم بەتۆ هەڵێنا
لەپێش بابەدا ناوی تۆم هێنا
هەتا دەشمرم هەر تۆی ڕووگەی من
ڕزگارت دەکەم لەدەستی دوژمن
کورد بۆ سەربەستی خوێنی دەبەخشێ
ئاڵای ئازادی بەخوێن دەنەخشێ
خوێن دەدەم، گیانمت لە پێناو دەنێم
لەسەر خاکی خۆم دوژمن ڕاودەنێم
کوردستانی جوان گیانی شیرینم
بەقوربانت بن ژیان و ژینم