سمێڵ بابڕ

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  868 مشاهده
ساڵی ١٩٥٢ لە مەیخانەیەکی بەغدامکان شەوانە بە چارەگە دینارێک حیسابی ئارەقی فرۆشراوم دەنووسی و بەو کارەمیان دەگوت بیلمانی. دەگەڵ محەمەد حەسەنی ڕەشادی چایچی لە ژوورێکدا دەژیاین، ڕۆژێکی هەینی کە وچانی هەردووکمان بوو، بەو شیعرە خەبەرم کردەوە:
حەمە هەستە لەخەو بمبینە ئەمڕۆ
زگی برسیم بەلرفە و تینە ئەمڕۆ
دڵم تۆقیوە بۆ دوو شیش فەشافیش
بڕۆ بیهێنە بەزمی ژینە ئەمڕۆ
سمێڵی بابڕت دەرخە لە لێفە
سمێڵت زەرد، لوتت شینە ئەمڕۆ
لە بیلمانی شەوێوە من خەواڵووم
خوماری تۆش، سەرت سەنگینە ئەمڕۆ
مەڵێ ئاو کوانێ؟ جیران چوونە بازاڕ
هەلی چاوشتن و ڕیش تاشینە ئەمڕۆ
وچانە و چایخانە و چوونە جادە
مەلا شوکور و عەلادین دینە ئەمڕۆ