سمێڵ بابڕ

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  873 بینین
ساڵی ١٩٥٢ لە مەیخانەیەکی بەغداشوێن شەوانە بە چارەگە دینارێک حیسابی ئارەقی فرۆشراوم دەنووسی و بەو کارەمیان دەگوت بیلمانی. دەگەڵ محەمەد حەسەنی ڕەشادی چایچی لە ژوورێکدا دەژیاین، ڕۆژێکی هەینی کە وچانی هەردووکمان بوو، بەو شیعرە خەبەرم کردەوە:
حەمە هەستە لەخەو بمبینە ئەمڕۆ
زگی برسیم بەلرفە و تینە ئەمڕۆ
دڵم تۆقیوە بۆ دوو شیش فەشافیش
بڕۆ بیهێنە بەزمی ژینە ئەمڕۆ
سمێڵی بابڕت دەرخە لە لێفە
سمێڵت زەرد، لوتت شینە ئەمڕۆ
لە بیلمانی شەوێوە من خەواڵووم
خوماری تۆش، سەرت سەنگینە ئەمڕۆ
مەڵێ ئاو کوانێ؟ جیران چوونە بازاڕ
هەلی چاوشتن و ڕیش تاشینە ئەمڕۆ
وچانە و چایخانە و چوونە جادە
مەلا شوکور و عەلادین دینە ئەمڕۆ