ئەگەر ئاوها نەکەم چ بکەم؟

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 2 خولەک  840 بینین
ساڵی ١٩٥٣ لە کەرکووکشوێن، لە ستودیۆ سۆنا. شاگرد وێنەگر بووم. مەلا شوکور مستەفاشکەس وچانی دانشگای بوو، بەجووتە لەوبەری خاسە لە ژووری ئوتێلێکدا بووین، من دەچوومە کار و شۆرباکە ئەو لێی دەنا، ژیانی ئەو ڕۆژانەم لەو شیعرانەدا خستۆتە ڕوو، کە دەمەلاسکەی مەحویکەسم کردۆتەوە:
لە کەرکووکم بەئاب، ئارەق لەبەر گەرما نەکەم چ بکەم؟
کە بەرچایی بە ماستی شل، بە پیاڵێک چا نەکەم چ بکەم؟
هەموو ڕۆژێ سەعاتێ دوان نەبێ، ئاوی ئوتێل دەبڕن
ئەگەر تەرخی دەم و چاو شتن و ئیستینجا نەکەم چ بکەم؟
لە حەوت و نیو دەبێ بۆ کار بچم، ڕێم چارەگێک دوورە
لە حەوت و چارەگێکڕا شانی بۆ پێدا نەکەم چ بکەم؟
لە«دارک ڕووم»ی پڕ هاڵاو و بێن ناخۆش و بێ مەنفەز
ئەگەر چەند تەبع و تەکبیرێکی بۆ «سۆنا» نەکەم چ بکەم؟
لە دوازدەی دێمەوە برسیمە ماندووم قڕقڕی زگمە
کە ورگی لامەزەب تا مل پڕی شۆربا نەکەم چ پکەم؟
بە ماستاوێکی شین و تام نەدار، یان ئاوە بەفری زۆر
بەدوو هێشوو ترێ، یان گڕکە بۆرێ با نەکەم چ بکەم؟
ئیتر هەر بانگی تەنزیلاتە یان شەربەت بە دوو فلسە
لە جێگەی خەو جنێودان، داد و واوەیلا نەکەم چ بکەم؟
سەر ئێوارە دووبارە کارە تا شەو کاتی حەوت و نیو
لەباتی سینەما و گەردش بەرەو خەو ڕانەکەم چ بکەم؟
شمەک هەڵگرتنە بۆ بان و خۆدانە بەعەرزیدا
هەتا خەو دوو قسەی قۆڕیش دەگەڵ شوکرا نەکەم چ بکەم؟