بە پاکی بمرە

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  652 بینین
قەساب سەر دەبڕن بێ غەش و ساغان
لەوەڕ و ئاخوڕ بۆ دەغەزدارە
گەر لە ئامانجا ساغی وەرە پێش
مەترسە لە شیر، لە پای قەنارە
با سەرت ببڕن، بە پاکی بمرە
چی بێ سەربڕین بمرێ مردارە