دەرمانی دەباغ
از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
1 دقیقه
835 مشاهده
لە بازاڕی بۆنخۆش فرۆشانی شار
دەسووڕایەوە مامی پیری هەژار
بە بەر لووتیدا چوو گەلێ بۆنی خۆش
نەخۆش کەوت و تاسا و گلا و چوو لە هۆش
یەک ئەیوت دڵی سست و بێ هێز بووە
دە دەیگوت دڵی سستی چی؟ مردووە
بژیشکێ لەوێ ڕادەبرد لەو دەمە
دەسی گرت و پرسی چ کارەس ئەمە؟
کە پێی زانی پێستان دەنێتە هەڵاڵ
وەکۆی کرد قولێ جیقنە و زبڵ و زاڵ
بە بۆگەن دەم و لووتی کابرای هەنوو
دەم و دەس وەخۆ هاتەوە و دای پشوو
لەناو بۆگەنیدا تەمەن ڕابرێ
نە سەیرە بەبۆی خۆش مرۆ بشمرێ