کونە کۆتر
از کتاب:
            بۆ کوردستان
        اثر:
                هژار (1921-1991)
        
             1 دقیقه
             1469 مشاهده
        
        
    یەک هەڵی قوڕاند ماستاو لە خورێنی
تنۆکە ماستێک پەڕیە ڕدێنی
هاتە دیوەخان گوتی ئەمڕۆ زوو
بەر قلیانەکەم بێچوە کۆتر بوو
گوتیان ڕاست ئەکەی دەم کونە کۆتر
نەمان دی لەخۆت کەس بێ درۆتر
دیارە لە دەمتا کۆتر نیشتەوە
جیقنەی یەکێکیان وا بە ڕیشتەوە