لە دڵی نەداوە

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  732 مشاهده
شێخێک بۆ ژنان ئامۆژگاری بێژ
هەرای بوو لە مەڕ دروستیی دەسنوێژ
دەیگوت: تووکەبەر ون کا دەنکەجۆ
لەش پیسە و نوێژتان دەڕوا بە فیڕۆ
لاوێکی بێ موو چووبووە قوژبنێک
بەرگی وەک ژن بوو، پرسی لە ژنێک:
دەستێکت بێنە بۆ سەر بەرگەدەم
بزانە چۆنە دەگەڵ گفتی ئەم؟
ژن هاتە دەستی ڕەقێ لەو ناوە
هاواری کرد و دڵی بووراوە
شێخ فەرمووی: پەندم بەهێز و پێزە
وا دای لە دڵی ئەم خۆ پارێزە
لاو گوتی: یاشێخ هەڵی دەبەستی
نەگەیی بەدڵ گەیشتە دەستی
پەندی ڕەقی تۆ کار لە دڵ ناکەن
دەبێ ڕەپوڕاست لە دەستت ڕاکەن