ملی درێژ مێژووە

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  1237 مشاهده
گا و وشتر و بەرانێک
تووش بوون لەڕێ بەنانێک
لەناویان بوو بە کێشە
بۆ خواردن کێ لە پێشە؟
پێک هاتن کێ زۆر ژیاوە
خوا ئەو نانەی بەو داوە
بەران گوتی: من پیرم
لەگەڵ بەرخێک هاوشیرم
خوا ناردی بۆ ئیبراهیم
وا ئەو مرد و من ئەژیم
گاجووت وتی: قاوەقاو
لە دەمتایە شیری خاو
من زۆر چەنەی لێ نادەم
زەویم کێڵا بۆ ئادەم
وشتر سەری دانەواند
بە گازێک نانی ڕفاند
گوتی: مێژوو نازانم
ئاواتە خوازی نانم
ئازان؟ مێژوو بخوێنن
پارووم لەدەم دەرێنن