هانی هانی

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 2 دقیقه  970 مشاهده
ڕادیۆی بەغدا پەرازیتی هاویشتبووە سەر ڕادیۆی شۆڕش و لە پەسنا سەفحەیەکی لێ ئەدا کە هەر دەیگوت «هانی هانی»، منیش گاڵتەم پێ کردووە و ئەمەم نووسیوە. لە دەنگی پێشمەرگەدا چاپ کراوە:
ئەڵێن خوالێخۆشبووەکەی باوکی موشیر چل ساڵ فەرمانبەری حکوومەت بوو لە زەمانی عوسمانلیدا. ئەوەندە نازیرەک بوو تەنیا وشەی هانی فێر ببوو، کە بە تورکی یەعنی کامە؟ جا بۆیە ئێستاش موشیری کوڕی ئەوەندەی قەوانی هانی هانی پێ خۆشە؛ چونکە تەنیا کەلیمەیەک بوو کە باوکی لە زمانی بێگانەوە فێری ببوو. هەموو ڕۆژ بە گۆرانی ئەیگوت. وا ئێمەش بۆمان کردە گۆرانیەک:
هانی هانی هانی هانی
مام عارف ترکی ئەزانی
موشیر ئەیڵێ بە گۆرانی
هانی هانی هانی هانی
موشیر ئەڵێ موسوڵمانم
بۆیە دوژمنی کوردانم
با پێی بڵێن سیکتر جانم
بردت ئابڕووی موسوڵمانی
هانی هانی هانی هانی
شەوێ لە میسرا ئەڕەقسی
ڕۆژێک حەرەسی بۆ بەعسی
لە سێبەری خۆت ئەترسی
پێشت وایە پاڵەوانی
هانی هانی هانی هانی
دنیای پڕ کرد چەق و لوورە
وتت کورد لەو دیو سنوورە
ئەگەر دوژمن هێندە دوورە
بۆ تۆقیوی لە بارزانی
هانی هانی هانی هانی