وەفدی کوردستان
از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
2 دقیقه
1108 مشاهده
وەفدێکی شۆڕش بە سەرۆکایەتیی جەلال تاڵەبانیشخص لە زەمانی بەعسییاندا چووبوونە بەغدامکان و لەوێشەوە، جەلال لەگەڵ چەند کەسێکا چووبووە قاهیرەمکان، من کە باوەڕم وابوو، ئەو سەفەرە زۆر بێهودەیە ئەم شیعرەم لەسەر نەزمەکەی پیرەمێرد «وەفدی کوردستان وەتەن فرۆشان» نووسی، بەڵام نەمتوانی بڵاوی کەمەوە:
وەفدی کوردستان مەست و بێهۆشان
دەم و پل هەڵەی بە دڵ نەخۆشان
لە دووی چ وێڵن! بۆ وا چەوێڵن!
تاکەی سەربەرد و ڕەقەن دەکێڵن!
قاهیرە و بەغدا چ دادێک دەدەن
لە دەرگای دوژمن دەرۆزەی دەکەن!
ماف دەسێندرێ هەرگیز نەدراوە
ملتان دەشکێنێ ئەم خاوە خاوە
خوێنی هەزاران کوردی پیر و لاو
ژنی شوو نەماو، مناڵی بێ باو
لێرە بێ تۆڵە و بێ بەش مانەوە
ئێوەش گەڕ ئەخۆن بە شارانەوە!
ئارەق و خوێنی ڕووت و هەژاران
دەدەن بە بادە بۆ کۆڕی یاران!
ڕێوی پێشەنگی جەلەی وشتر بێ
سەیرە و سەمەرە بار بگاتە جێ
دەک ڕەنجەڕۆ بن، ڕەنجو بەبا دا
ڕووزەردن لەبەر قاپی خودادا
بۆ پارە و کورسی ئێمە دەفرۆشن
شیرتان بۆ نادا نێران دەدۆشن
خوێنی میرخان و مەحموود کاوانی
نەفرین دەنێرن بۆ تاڵەبانی
خوایە چارەیەک زۆر چارەڕەشین
زلمان زاڵمن بۆیە بێ بەشین
***
بارزانی هاوار جێی هومێدانی
لەو دەردی گران هەر تۆ دەرمانی
فێڵبازی خۆمان لێمان بوونە کەو
دەمان هاوێنە داوی ئەم و ئەو
بازی سەرچیا فڕەی شاباڵێک
گوڕێک، هەڵمەتێک خاین ڕاماڵێک
بابی هەتیوان مەوەستە هەستە
بۆ ڕزگارکردن ودمت بەدەستە
وەپێشمان کەوە با سەربەخۆ بین
وێرانەماڵین ئەگەر بێ تۆ بین