لامەرکەزی

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  1013 مشاهده
حزبی پارتی بڕیاری وابوو کە هەرگیز لە داوای حوکمی زاتی «ئۆتۆنۆمی» نەیەتە خوار، جەلال تاڵەبانیشخص دەیگوت من پارێزەرم قانون ئەزانم، لامەرکەزیش هەرمانای ئۆتۆنۆمییە، من لام وابو فێڵێکە لە کورد ئەکرێ، دەستیشم نەدەڕۆیی قبوڵی نەکەم. بەو شیعرانەم گاڵتەم بە لامەرکەزی کردووە:
یار وەکوو مانگی لەسەر کەل هاتە دەر لامەرکەزی
زوڵف و کاکۆڵی وەکوو میشکی تەتەر لامەرکەزی
چاوی مەستی هۆش و هەستی زۆر بە تەڕدەستی ڕفاند
کوڵمی ئاڵی خوێنمی کردە هەدەر لامەرکەزی
من گوتم دەمرم لە دووریت کەی بە وەسڵت شاد ئەبم؟
پێکەنی و فەرمووی هەژارتخلص خاکت بەسەر لامەرکەزی
من گوتم کوردم شتێکی وا بفەرموو تێت بگەم
ئەو گوتی: نایزانێ غەیری پارێزەر لامەرکەزی
من گوتم: وا دیارە ماچ و دەس لە گەردن کردنە
نا، گوتی: دەردی گرانە بۆ جگەر لامەرکەزی
من گوتم: جوێنیش بدەی پێم وایە هەر خۆشت ئەوێم
تووڕە بوو فەرمووی: دەڵێی هاتویە سەر لامەرکەزی
من گوتم: جارێک تەماشام کە بە گۆشەی چاوەکەت
پێی گوتم: بۆ دەربەدەر سەرفی نەزەر لامەرکەزی