بە ناوی «شێخی تەراتەوەند»ەوە وتوویەتی
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
779 مشاهده
جارێک لە کوێستان لە دەم کەلی خان
سەرخەوم شکان هەندێک لە پاش نان
ژێر ڕاخەر نەبوو بنووم لە سەری
یەک دوو کەلەرمم لەبن دابڕی
ڕامخست بە یادی لەش و لاری یار
وەک کلووی سپی نازک و نازدار
کە ئەبزووتمەوە ئەو جیڕەی ئەهات
بەو جیڕەجیڕە کەوتمەوە ئاوات
خۆزگە لەشێکی ناسکی وام ئەدی
بەڵام خەوێک بوو بۆم نەهاتە دی
ئەمڕۆ یەکێکی لەشسپی و نازک
گۆممەتەی ئەدا وێنەی کارئاسک
بە دەورما ئەهات ها بگرە و بێنە
وەک چۆلەکەکەی شوان خەڵەتێنە
ئەچووم بە شوێنیا ئەو قونەی ئەکرد
ها لێرەو لەوێ دەستم بۆ ئەبرد
جرتێکی کێشاو وتی من دنیام
کاتێکم زانی لە چۆڵ و تەنیام
دنیا دەستکەوتن خەیاڵی خامە
ژنێکە وەسڵی هەر ئیحتلامە