سەڵای «صلاح»
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
584 مشاهده
دەنگێکی قودس لای قودسەوە هات
ناوجەژنانی کرد بە جەژنێکی ڕاست
ئەو شەوە بەختی محوەر وەرگەڕا
نووزەی نازیەکان لە لیبیا بڕا
ڕۆژی «رومیلشخص» یش بەو شەڕە شکا
ئابڕووی فاشستی ئێجگاری تکا
ئەمەریکا هات جەزائری گرت
ئەمیرال «دارلانشخص» کەوتە جرت و فرت
ئەو شەوە بانگی ڕۆڵەی کوردستان
لە شەرقی ئەدنی گەییە ئاسمان
لە شوێن معراجی «مسجدالاقصیعربی»
دەنگی گۆرانی «گۆرانشخص» مان هەڵسا
فلستین شوێنی سەلاحەددینە
بۆیە ئەم دەنگە هێندە شیرینە
ئافەرین ڕەمزی بە نەوای «قەزاز»
ڕاست میللەتەکەت پێ کرد سەرەفراز
لاوکی کوردی وەک دەنگی زەبوور
دەنگی دایەوە لە نزیک و دوور
سەری گۆیژەمان لە «صخرة اللهعربی»
تا پایەی عەرشی یەزدان خۆی هەڵڵا
شۆڕێک کەوتە ناو کوردستانەوە
ڕۆحی نیامانمردووان پێی حەسانەوە