سەڵای «صلاح»

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  586 بینین
دەنگێکی قودس لای قودسەوە هات
ناوجەژنانی کرد بە جەژنێکی ڕاست
ئەو شەوە بەختی محوەر وەرگەڕا
نووزەی نازیەکان لە لیبیا بڕا
ڕۆژی «رومیلکەس» یش بەو شەڕە شکا
ئابڕووی فاشستی ئێجگاری تکا
ئەمەریکا هات جەزائری گرت
ئەمیرال «دارلانکەس» کەوتە جرت و فرت
ئەو شەوە بانگی ڕۆڵەی کوردستان
لە شەرقی ئەدنی گەییە ئاسمان
لە شوێن معراجی «مسجدالاقصیعەرەبی»
دەنگی گۆرانی «گۆرانکەس» مان هەڵسا
فلستین شوێنی سەلاحەددینە
بۆیە ئەم دەنگە هێندە شیرینە
ئافەرین ڕەمزی بە نەوای «قەزاز»
ڕاست میللەتەکەت پێ کرد سەرەفراز
لاوکی کوردی وەک دەنگی زەبوور
دەنگی دایەوە لە نزیک و دوور
سەری گۆیژەمان لە «صخرة اللهعەرەبی»
تا پایەی عەرشی یەزدان خۆی هەڵڵا
شۆڕێک کەوتە ناو کوردستانەوە
ڕۆحی نیامانمردووان پێی حەسانەوە