بۆ سانحەی ئەمین زەکی

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  408 مشاهده
ئەستێرەیەکی گەش بە زیای مانگی بەدرەوە
سەر گۆیژە کەوت و بۆ وەتەنی وەک مانگەشەوە
ئەسڵی لە نەسڵی قوتبی شماڵە بە ڕەوشەنی
هەروەک بێچووە قوتبە مەرکەزی «زوراء نشینی»
چەند ساڵ لە خوام ئەویست لە کچاندا یەکێکی وا
لەم خاکە هەڵکەوێ و بە زەکا بێتە جێی هیوا
وا ئەم هیوایەمان هاتە دی زۆر بە دڵخۆشی
جنسی لەتیف و شیعری سنووحاتی دڵکەشی
ئەی سانحاتی زادەیی تەبعی وڵاتەکەم
نووسینی ڕوونی تۆیە خەڵات و بەراتەکەم
گوڵ خەندەرانی باوکت و من جوان ئەکەیتەوە
ئەم حوسن و حیسسەیە گرەوی پێ ئەبەیتەوە
باوکت کە وێنەیەکی تری نایەتە جیهان
پێی خۆشە تۆ کە تێپەڕی لە نووری نیشتمان