شیوەنی نەونەمامێک
بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکێکی ئەحمەدبەگی تۆفیق بەگەوە
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
686 مشاهده
وا بەکوڵ ئەگریم لەگەڵ تۆ، هەوری سووری بەهمەنی
من بەوەی گوڵ کەوتە ژێر گڵ، تۆ بەوەی گوڵ پێکەنی
تازەگوڵ! بۆ تۆ بوو ئەم چەندانە سەیرانم ئەکرد
تۆ بەجێت هێشتین، گوڵستان بوو بە چاهی بێژەنی
دایکی خاک! وەک دایکێ بیگرە باوەش، ئازاری مەدە
جێگەکەی تاریکە وا ترسا، لە خەودا ڕاچەنی
دوێنێ نەورۆزم بە بەژنی نەوگوڵانی ئاڵ ئەکرد
دەوری دەوران، دەورەمی ئەمڕۆ بە بەرگی شین تەنی
نیوە بەیتی دوایی ڕۆژی ڕۆیینی ئەو دەردەخا
من ئەزانم سێبەری تووبایە بۆ ئەو نیشتەنی