خۆزگە

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  562 مشاهده
خۆزگە تەفرەی وام بیر ئەکردەوە
چاو و دڵم پێ ڕوون ئەکردەوە
دڵ ئەگری لەبەر دەردی تەنیایی
چاو ئەگری لەبەر نووری بینایی
خوایە ئەمانە تۆ وات لێکردن
نازانم بۆچی بەم دەردەت بردن
بۆچ ئەو ئافەتەت نیشان دا بە چاو
چاو شریخەی کرد لە دڵ و هەناو
وا دانامرکێن ئەم دوو مناڵە
گیزەگیزیانە وەک زەردەواڵە
ئەڵێم گڕۆز بوون با بیاندەم بەو
ئاخ خۆی دڵڕەقی وەرئەگریت لەو
دارتاش کە جەردە تەشوێکەیان برد
ئەیدا بە سەریا و بێدادی ئەکرد
بۆ ئەوەی نەبوو تەشوێکەی ئەبەن
ئەیوت: ڕەنجەڕۆم دەمەسووی ئەکەن!