وڕێنە
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
742 مشاهده
دڵ خەمڵێوی غەم، جەرگ بە زام ئاوا
بەم جۆرەش شادم، ماڵی جەور ئاوا
هەر مردنە دەرد ئەگێڕێتەوە
چرا هەر بە با ئەحەسێتەوە
ئەو کە هات ئەبێ خانەی خاڵی بێ
هیچکەسی ناوێ ئەگەر حاڵی بێ
خاڵی ئەو مامی هێنا نوقتەدار
ئەو بەهارە و من پاییز گەڵای دار
لەبەر ئەو برا، لە برا بڕا
بڕشتی بڕا، ئەوی لەو بڕا