پۆکەر و جۆکەر

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  882 مشاهده
پۆکەر کە! جۆکەر لە هەموو شوێنێ
خەرج و باجی خۆی بە زۆر ئەسێنێ
وامزانی ئەمە تازە لە ناوە
نەمزانی سەدساڵ لەمەوپێش باوە
«سالم» لەمەو پێش باسی کردووە
ئەو بە گەنجەفە ناوی بردووە
سێ ئاس و دووشای داناوە بە فوول
کچیش «بی بی» یە، کوڕ لۆتی بێ پوول
ئەوسایە جۆکەر دانەهاتبوو
وادیارە پیاوی ئەوسا یەکڕوو بوو
ئێستە کە جۆکەر لە ژوور هەموانە
دیارە دووڕوویی مۆدەی زەمانە
جۆکەر ناوی خۆی بە خۆیەوەیە
تۆ هەرچیت بوێ بۆ تۆ ئەوەیە
ئەگەر وێرگولی بکەوێتە ناو
ئالیک و چوارپێیەک ئەخاتە ناو
ئای پۆکەر ڕێستت چەند لەسەر بێژرا
ئای مونتکارلۆ چەند کەست تیا کوژرا