دڵە با بەس بێ

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 2 دقیقه  1002 مشاهده
دڵە با بەس بێ، دڵە با بەس بێ
وەرەوە هۆش خۆت، دڵە با بەس بێ
جڵەوت با بەس بە دەس هەوەس بێ
بە گڕی سەودا دڵت قەقنەس بێ
با بەس خەیاڵت خەیاڵی خاڵ بێ
بە پیری عەقڵت ورکی مناڵ بێ
تا کەی پەیجۆری دیدەی بازانی
تا کەی گیرۆدەی گەردن قازانی
سەیر کە هامفەردان، هامدەرد و هام مەشق
نازکخەیاڵان ماسی دەریای عەشق
هەریەکە بە داخ لەیلێکی بێ مەیل
دەردی پڕ میحنەت، دڵ لە هیجران کەیل
بەرەودوا چوونە هەوارگەی ژێر خاک
ناوی ونکردن دەورانی بێ باک
خاڵییە شوێنی نازک خەیاڵان
نەما گۆڕانی ئەگریجە و خاڵان
لە هەموان پێشتر سای سینەسافان
مەخدومی «معدوملەقەبی شیعری مەولەوی» مەولەوی جافان
جێنشینی ئەو «بێسارانی» بوو
خاوەن تەیکەری هادی سانی بوو
ئەبیاتی یوسف، دیوانی «خاناخانای قوبادی»
مەلاکەی گۆران شاعیری دانا
ئەشعاری ڕەنگین «دێوانە» کەی شەم
واتەی «ڕەنجووری ڕەنجوور شاعیرێکی کورد بووە» دەروون پڕ لە غەم
من کە لە شیعرا ناگەمە ئەوان
هاوار ئەبەمە بارەگای یەزدان
هانام بە تۆیە ئەی خودای بێچوون
عەفوت لە تاوان بەندەگان ئەفزوون
منیش دوای ئەوان ئەڕۆم بە نۆبە
لە گوناهـ تۆبە، بەخشندەش تۆ بە!