فەریادی پیرەمێرد

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  528 مشاهده
ئەڵێن فرمیسکی هەور بارانە
گوایە گریانی شینی یارانە
کوا؟ ئەگەر هەور وا بگریایە
ئەشیا بارانی هیچ نەوەستایە
چونکە چوار ساڵە ئەم سەرزەمینە
تێکڕا بە خوێنی کوژراو ڕەنگینە
ئێمە کە خۆمان یەکتر بکوژین
هەور و ئاسمان بۆچ بۆمان بگرین
ئەم قڕەقڕە و قڕی ئینسانە
ڕاستت پێ بڵێم فیتی شەیتانە
خواستی خواییە ئەبێ بێتە جێ
بۆ ئەوەی زەمین بە فەساد نەچێ