بەهار هات
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
1062 مشاهده
بەهار هات و دەردێک ئەبینم لە گوڵدا
ئەویش وەها دیارە گرێی وا لە دڵدا
ئەزانێ کەوا پێنج و دوو ڕۆژە دەوری
کە ناوی نەما نامێنێ کەس لە دەوری
کە ڕازاندیەوە سەرلەنوێ دەستی یەزدان
هەموو خەڵک بۆی بە ئاواتەوەن بەیانیان
بە ناڵە و نزان، بلبل داغ لەدڵە بۆی
وەک مشتوماڵی ژەنگی دڵ نایەڵێ بۆی
بۆ بەرۆکی جوانان و دەست و سەر و جێی
بەڵێ خوا کە دای کێ دەڵی کێی کوڕی کێی!
کە زادەی چقڵ ڕەنگوبۆی جوانی وا بێ
ئەبێ ڕەنجی شەوگاری بلبل بە با بێ
لە دوای ئائەم خۆشەویستییە کوت و پڕ
کە هەڵیانپچرکان و کەوتە سەر ئاگر
لەگەڵ هەڵمی مەنجەڵدا جواناو ئەڕێژێ
بە دەم قوڵپی گریانەوە وا دەبێژێ
کە بێبایەخە خۆشەویستی درۆزن
کە تێر بوو دەبینی فڕێی دا سەروبن
ئەلای دولبەری دلبەرە بایەخی بێ
مەپندار کە بۆرەپیاو دایەخی بێ