ئەوەندەی ئەهلی دنیان ئەهلی دنیا تاقە ڕۆژێ گەر

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  4166 مشاهده
ئەوەندەی ئەهلی دنیان ئەهلی دنیا، تاقە ڕۆژێ گەر
بە قەڕنێ من ئەوەندە ئەهلی خودا بم دەبمە پێغەمبەر
بە کەم مەگرە سروشک و ئاهـ و ناڵەی بێنەوایانت
کە سەیلی بێ ئەمانە، تیری دڵدۆزە، گولەی وەروەر
چ کەس نابێ بە کەس دارم، نیە لەو بەردەرە یارم
خودایا تۆ بکەی چارم، کەسێکم بێ کەس و بێ دەر
چڵ و چۆکەر مەدە دەورم، خوداحافیز نەسیحەت گەر
لە شەکوەی عیشق و لۆمەی عەقڵ ئەمن هەم لاڵم و هەم کەڕ
زوبان و گوێ گلە و پەندی نە لێ دەبیەن، نە پێ دەبیەن
عەبەس دێن و دەچن بەم جۆشە غەمماز و مەلامەتگەر
لە ئیعجازی مەحەببەت چار فەسڵم جوملە بۆ جەمعە:
سروشکم سوورە، ڕەنگم زەردە، لێوم وشکە، چاوم تەڕ
سیاپۆشن لە داخی خەت و خاڵ و لێو و ڕوو و زوڵفت
وەنەوشە و میسکی چین و ئاوی خزر و لالە و عەنبەر
جگەر کون کە، خوێنی گریە بەردە، سینە هەڵبدڕە
نیگاهێ کە، ببینە کاری تیر و نەشتەر و خەنجەر
کە سەیری دەفتەری سەرگەشتەگان و خاکساران و
سیابەختانی کردن، دی هەموو، مەحویتخلص بوو سەردەفتەر