ئەمشەو
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
1187 مشاهده
خەیاڵی وا لە باخەڵما، لە توێی «پیراهنفارسی» ە ئەمشەو
تماشای هەرچییەکم کرد، سەراسەر گوڵشەنە ئەمشەو
هەموو موویەکی ئەندامم، لە خۆشیانا خەدەنگێکە
ئەگەر ئازایە خۆی دەرخا ئەوی لێم دوژمنە ئەمشەو
شکستی زوڵفی تۆبەی پێ شکاندم، تۆبە بۆ تۆبە
دڵی شێخ و ملی «مل» تێک شکا هەر بشکەنە ئەمشەو
بە سەرمەستی کە دەستم کەوت لە ناری نوور دەرکەوت
یەدی بەیزایە دەستم بۆیە دنیا ڕەوشەنە ئەمشەو
تەجەللای نووری «توور» بەم «تەورە» توڕڕەی عیشقی نیشان دام
بە پەروازی جنوون جلوەم لە «وادی ئەیمەن» ە ئەمشەو
لە دەوری بێستوون دەنگی قوڵنگی گیانی فەرهاد دێ
قەوانێکی غەرامەفونی «شۆخی ئەرمەن» ە ئەمشەو
کە گوێم زرنگایەوە، وا دەنگی زەنگی وشتری لەیل دێ
ئەوا لەولاشەوە مەجنوونە ئەگری، شیوەنە ئەمشەو
بەسەر شاخی ئاراراتدا، بە لاوک پیرەمێردتخلص سەرکەوت
ئەڵێ: شوێنم کەون کوڕگەل! شەوی سەرکەوتنە ئەمشەو