ساقی بە عەشقی بەرزی خاکەکەم

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  1109 مشاهده
ساقی بە عەشقی بەرزی خاکەکەم
بە یادی قەومی دڵ غەمناکەکەم
بۆم پڕ کە جامی مەی با دڵ خۆش بێ
کەڵکەڵە و سەودای سەر فەرامۆش بێ
توخوا سا «ڕەشۆڵشخص» تۆش قەتارەکەت
سەدای سوب سەحەر پای کۆسارەکەت
بەڵکوو بێنە جۆش نەوجوانانمان
تێکۆشن بە عیلم بۆ خان و مانمان