ئەگەر تۆ ڕوو بە خاڵێکی لە لەیلا شۆخ و زێباتر
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
3160 مشاهده
ئەگەر تۆ ڕوو بە خاڵێکی لە «لەیلا» شۆخ و زێباتر،
منیش ئاشفتەحاڵێکی لە «قەیس»م شێت و شەیداتر
بە دڵمە جوێنی ئەو لێوە، لە بۆسە نەشئە بەخشاتر
لە کن تریاکییە ئەڵبەتتە قاوە سەدا لە چا چاتر
لە کۆیا موددەعی دیمی، بە ئیستیهزا وتی: شاهم!
گەدای ئەم کۆیە بم، شاهەنشەهێکم سەد لە شا زیاتر
لە بەر دەرگاهی عیشقا یەکسەرە هەر کەس سەری دانا
ئەگەر پەتیارەیەک بوو، بوو لە سەد عەڵامە داناتر
بنازم بەم شەهی مەهـ سەیرە بۆ گەشت و گوزاری شەو
سوارێکە، بوراقی تەوسەنە، جیبریلیە شاتر
لە دنیا تێپەڕی هەر کەس بە باڵی هیممەت، ئازایە
لە عوقباش ئەو کەسە گەر تێپەڕی، بازێکە ئازاتر
ئەگەر ئەم ئەهلی دنیایە، وەکوو هەن، ڕێ خەنە جەننەت
دەنائەت زوو دەکا ئەو دونیە لەم دنیایە دنیاتر
کەسی من گەر کەسن، کەس من نەخاتە فکری ئەو شاهە
بە یادی ناکەسان ئازوردە حەیفە خاتیری عاتیر
خودا بیدا بە ڕەحمەت، داغی دڵ چاوی دڵە مەحویتخلص
بە گریە چاو ئەگەر چوو، شک دەبەم چاوێکی بیناتر