شیکردنەوەی چەند نێو و واژە

ئەو تەوزیحانەش هی هۆنەری داستانەکەن
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 3 دقیقه  486 مشاهده

لە باسی چوونە هەواری مەلا داوودشخص و مەلا نەبیشخص، ئیشارە بە نێوی چەند هەوارگە دەکرێ. ئەوا لێرەدا تەوزیحاتی پێویست لە بابەت ئەو هەوارگانەوە دەنووسرێ: ئەڵبەت لە مەتنی شێعرەکاندا. مامۆستای پایەبەرز فیداییتخلص بە جوانی مەسەلەکەی لە ژێری سەر دێڕی: باسی چەند شوێن لە خاکی گەورکدا کە ئەوڕۆش بە نێوی هۆزی مەلا نەبییەوە مەشهوورن، ڕوون دەکاتەوە.

١) ساند و برایم ئاغا: دوو کێون بە نێوی برایم کوڕی مەڵا نەبی لە نێزیک هەواری سێوە سوورێ گەنمانی. گەنمانمکان گوندێکە لە گەورکایەتیدا.

٢) باش ڕابی، گۆڕێکە لە نێزیک هەواری سێوە سوورەی گەنمانێ کە جێ تاوڵی ڕابی کچی مەلا نەبی بووە و ئەوڕۆش بەو نێوە هەر ماوە.

٣) خات خووبێ، دۆڵێکە لە نێزیک هەواری سێوە سوورێ کە ئەوڕۆ بە نێوی خوبێ کچی مەلا نەبیەوە نێو دەبرێ و دەڵێن خوبێ لەوێدا تاوڵی هەڵداوە.

٤) داوودە نۆکە، دۆڵێکە لە نێزیک هەواری سێوە سوورێ کە مەلا داوود لەوێدا تاوڵی هەڵداوە. جا چونکە کورتە باڵا بووە پێیان کوتووە داوودە نۆکە.

٥) خدرە کوردە، دۆڵێکە لە پەنا هەواری سێوە سوورێ. لە زەمانی خۆی دا کوردە کوڕی مەلا داوود، مەڕی لەوێدا لەوەڕاندووە.

٦) ئاودەر و مەلایان، سەرچاوەیەکە لە نێوان گوندەکانی برایم خدسارو گەنمانێدا هەڵکەوتووە و لە برایم خدساری نێزیکترە.

٧) کێوە ڕەش، کێوێکە لە بەرامبەری گەنمانێدا هەڵکەوتووە.

٨) مامە ڕەش، چەتەو ڕێگرێکی بە نێو بانگ بوووە کە لەو زەمانیدا لەو کێوەدا یاغی بووە و بە دەستی لاسی ئەسیر کراوە.

٩) چل پلەی عومانێ، ڕێگایەکە لە بەینی گوندەکانی برایم خدرسار و گەنمانێدا کە دەچی بۆ کێوەکانی پشتی وان و کانی ئاودەر و مەلایان لە دەور و بەری ئەو ڕێگایەدا هەڵکەوتووە.

١٠) کەپری، کێوێکە کە لە پشت گوندەکانی برایم خدسار و گەنمانێدا هەڵکەوتووە و ڕوو بە سوێناسە.

١١) برایم خدساریان، بریم خدسار نێوی ئەو گوندەیە کە مەلا نەبی دروستی کرد و نێوی برایمی کوڕی لێ ناو ئەوڕۆش هەر بەو نێوە مەشهوورە.

١٢) شاڵە بەگیان، جێ هەوارێکە کە لە مابەینی گوندەکانی برایم خدسار ومازگە و گرشیلاندا هەڵکەوتووە.

١٣) تۆرە. هەوارگەیەکی پان و بەرینە و سەرچاوەیەکی زۆر ساردی لێ یە لە مابەینی کانی ڕەش و گرشیلاندا هەڵکەوتووە.

پندوو: گیایەکە، ویشک دەکرێ و بە برینیدا دەکەن. گۆشتدرووندی دێنێتەوە.

مشتی: لە زاراوەی بانەییدا یانی جاسووس.

مەختە: شتێکی وەک ماڵیات.

زەرەند: بنەگۆکەم. گیایەکە.