«ئەو شێعرەیش لە گەرمەی شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی دانراوە»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 2 دقیقه  673 مشاهده
یەک کەوتووە کورد و فارس و تورک
بۆ کوشتنی عەنتەر و سەگ و گورگ
وا بوونە برا کە دوژمنی هار
ترساوە لە کون خزاوە وەک مار
وا شل بووە تاقەتی نەماوە
تۆقیوە دەروونی پڕ زوخاوە
ئەو خەڵکەیی باب و کوڕ کوژاوە
لەو شایە تەواوی بوو بە کاوە
ئەستێرەیی ئەو سەگی گڵاوە
نێزیکە لە کەژ ببێ کە ئاوا
جا ئەو دەمە لادەچێ نەخۆشی
ئەو خەڵکە هەموو دەکەونە خۆشی
ئەو میللەتە بێ ترس لە مەیدان
وێستاوە بە مستە کۆڵ و کوتکان
ڕۆلەی نەبەزیوی میللەتی کورد
کەللەی سەری خوێن مژ ئەو دەکا ورد
ڕووخا کە قەڵایی شایی زەححاکشخص
دەبڕێتەوە شوێنەواری نا پاک
ئەو خاکە دەبێتە چیمەن و باغ
دەڕوا لە دڵانە حەسرەت و داغ
گەل ئەو دەمە دێتە دەر لە زنجیر
نابی بە دەس ئەو زەحاکە یەخسیر
ڕزگار کە بۆ وە ئەو لە دیلی
ناچێتەوە باوەشی زەلیلی
مزگێنیە بۆ ژن و پیاوان
دەدرێتەوە بەش بە بەشخوراوان
هەویام وەهایە کورد ڕۆژێ
هەڵبێ لە نسیو و لابە ڕۆژێ
بێنیتە دەرێ سەری لە ئاسۆ
تا چیدی نەکەونە شین و ڕۆ ڕۆ
لاوانی هەموو بکەونە شادی
درچن لە وەڵاتی بێ مورادی
بەدبەختی و دەردی کوردەواری
بڕوا وەرەسە و شوێنەواری
ئەو کوردە کە بوو لە زوڵم ئازاد
نەی ماوە لە دەس پەژارە فەریاد
سەرگەرمی بژاری دڕک و داڵە
بۆ دوژمنی غەم دەکا حواڵە
ڕۆژیی وەڵاتەکەی دەگروێ
ئەو جا لە شەهیدەکانی دەدوێ
دەگرێتەوە مەنزڵی نوهورمە
ئەو بێ ڕەشەبا و گرمە گرمە
بۆ خۆیی لە خاکی نیشتمانی
شێرانە دەباتە سەر ژیانی
وا دوژمنی ناحەزی دەبێ ون
تا ماوە بە دوورە ئەو لە دوژمن