«داوای شاعیر لە دۆستان بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
634 مشاهده
داوایە دەکەم لە کورد زمانان
ئەوڕۆکە لە پیر تا جوانان
دێهاتییە یا لە شارەکانە
عاشق کە بە باوی کوردەکانە
ئەو بەیتەیی لاسیان ئەگەر دی
بخوێننەوە دێڕەکەی بە وردی
جا ئەو دەمە بێن و تێ بفکرن
بەو پێو شوێنە ڕەخنە بگرن
تێیدا کە دەبیندرا کەم و کووڕ
پیتێ لە زمانی کورد ئەبوو دوور
دێڕێ کە بە دوو کەڕەت دەگوترا
یا نێوی لەوانی دیکە پترە
باسم نەکەن ئەو بە هەر زمانێ
نەمکەن بە دزێوی هەر زەمانێ
چونکینە زمانی هۆزەکانم
نەکرا کە بەڵەد ببم بزانم
نەمکردووە گەردشێ لە عێلان
تاکوو وشە هەڵگرم لە خێڵان
کە بڵێمەوە شێعر لەو وشانە
دانێمەوە هەر وشەی جوانە
هەر واژەیە گەر لە زاری پیران
بیستوومە ئەوی دەنێمە شێعران
نەمدیوە تەواوی نیشتمانم
من دوورە پەرێزی خزمەکانم
وەک هۆنەری هۆشیار و شتزان
کاتێکی نەچوومە دەر لە ئێرانمکان
جا ئیوە دەبێ لە من ببوورن
بۆ گەل کە وەکوو چرا و نوورن