«وتووێژی شاعیر دەگەڵ ساقی و نێو و نیشان هەڵدانی خۆی»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
3 دقیقه
668 مشاهده
ساقی وەرە کۆڕی بەزمی ئێمە
کاوڵانی سەرێ، بزانە جێمە
مەی تێبکە چاوەکەم بە پەنجە
وەرزی تەمەنم گەیشتە پەنجا
بیهێنە هەتا نەشەم ببزوێ
دڵ کۆ دەبی دەرد و غەم نەدروێ
گوێ ڕاگرە دوو دەقیقە تۆ بۆم
پەروانەیی لێو و ڕوومەتی تۆم
حاڵی بە بزانە تۆ کە من کێم
بەو باسەوە دێمە پێش و دەدوێم
بەو مەرجە کە ڕازەکەم نەدرکێ
نەدرێ بە درۆ و داڵ و دڕکێ
من کوردم و کوردی نێوە گەورکم
نێ عارەب و فارس و نە تورکم
نێوم بە «کەریمشخص» نێو نراوە
نیوێکە بە یادگار و ماوە
بۆ شێعر «فیداییتخلص» بۆتە ناوم
بەو نێوە لە وێژەدا دواوم
بە سماییلە نێو نراوە بابم
ئەو مردووە بۆیی دڵ کەبابم
باپیری مە مینەشخص نێو نرابوو
ئەو مینە لە پشتی موستەفا بوو
داکم دەبرا بە نیوی «ئامانشخص»
دوڕ دانەیی جان بوو لە جافان
ساقی هەمە دوو برا لە باوە
یەک قادرە یەک ڕەسووڵی ناوە
خوشکێکی بە غیرەتن لە نێوە
تاقانەیە «ئایششخص» ئەو بە نێوە
چوارم هەیە کوڕ هەموو جوانن
غونچەی گوڵی باغی نیشتمانن
ببژێرە محەممەد و کەماڵە
یەک بەهمەنە، ناوی یەک جەماڵە
کیژم هەیە دوو وەکوو دوڕووبا
پەروەردە کراوی دەستی تووبا
یەک نێوی مەلیحە نۆجوانە
یەکیان بە ناوی نیشتمانە
چون من لە نەژادی بامەرانم
سی سێرە مەکانی خزمەکانم
لەو گوندەیە بووم ئەمن لە زگماک
پێم ناوە لە ناوی ئەو کورەی خاک
هۆنەر ئەوە خۆ دووا لە مێژووی
بەم جۆرە لە زیندووان و مردووی
هەڵبگرە هەزار و سێسەد ئەی یار
پەنجایی دەگەڵ ئەوی خو ئەو جار
کە بژێرەیی وەرز بێ مەبەستت
مێژووی هەتاوی دێتە دەستت
جا ئەو دەمە ساڵەکەی دەزانی
گەر کۆ دەکراوە شێعرەکانی
ئەو باوە کە نەمدەدی تەواوە
هەر بۆیە دە ساڵی مۆر ماوە
ئەو ماوەیە هەر لە هەوڵدا بووم
موحتاجی نەناس و ئاشنا بووم
هەر کەس کە لە باوەکەی دەزانی
دەمپرسی لە بەند و باسەکانی
شەرمەندە لە زەحمەتی ئەنیسیم
چەن بەندی لە لاسی بۆ دەنووسیم
نەمکردووە بە ئەدیبە خزمەت
بردوویەتی ئەو لە بۆمە زەحمەت
ئەو کۆمەگی زۆری پێ دەکردم
بۆ چاوەیی بەیتەکەی دەبردم
جا من هەمە بۆ ئەوی سوپاسە
کردوومی کە ئاشنا بە لاسە
دەمدایەوە هەوڵ تا دە وەرزان
ڕووم کردە نشێو و ڕژد و بەرزان
هەر ڕۆژە لە سەر کەژ و کەلێکی
دەمچنیەوە خۆ کەل و پەلێکی
بەو جۆرە دەسم کەدا لە باوە
دەموەنیەوە من بە هۆندراوە
شێعرێ کە جوان و کەس نەدیوە
لە چوار هەزاری تێپەڕیوە