«خەبەرناردنی خەزاڵ بۆ لاسی»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  623 مشاهده
ڕۆژێکی بە لیرە و دراوە
بە کرێی دەگرت یەک پیاوە
ئازا و نەترس بوو لە ڕێدا
دوو کیسەیی پڕ لە زێڕی وێدا
دەیگوت کە لە کن کەسی نەکەی باس
بە دزی بەرە تۆ خەبەر لە بۆ لاس
پێی بێژە کە زوو نەگا بە دادم
من زەرد و پەشێو و بێ مورادم
داوەت دەگەڕێ و من پەشێوم
کۆ بوونەوە خەڵک و من لە کێوم
لۆتی ئەوە لێ دەدا دەهۆڵە
من ئەو دەمە خۆ دەخەم لە خۆڵە
کچ دێنەوە مامزن لە هۆبە
کردوومە لە کانیانە تۆبە
هەر کیژە شت و مەکی کە زەردە
یاری تووە بەرگی شڕ لە بەردا
ڕشتوویەتی چاو، ژن بە سوورمە
سورمەی منە هەر، خووێنی گەرمە
زوو بێتوو لە باڵەکا نەبی گیر
وەک تیر، هەتا نەبوومە یەخسیر
دەدرێمەوە من بە شوو بە ئاڵی
چون هۆبە لە شێرە مەردە خاڵی
وەبزانە ئەلێرە بێ کەسم من
بابم لە منی فەقیرە دوژمن
گەر لاس نەدا دەسێ لە ئاڵی
لەو هۆبە لە دەس دەچێ خەزاڵی
ئاوا چەپەری خەزاڵە ڕۆیی
بۆ خزمەتی لاسە شۆڕی خۆیی