«خەوندیتنی لاس بە لافاو هەستان لە هۆبەی مەلا نەبیدا و بردنی شەکێکی مەلا نەبی»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
660 مشاهده
لەو لایەوە لاسەکەی لە شەودا
ئاوایی بە دیدە دی لە خەودا
گەر تەرزەێی هات بوو لە پەستا
سێڵاوە لە خێڵ و هۆبە هەستا
گللێرە و تەرزە وا دەباری
دەیخستە چادری هەواری
لەو هۆبەیی کانەبی دەداوە
سەرتاسەری پڕ دەبوو لە ئاوە
لافاوی بە تەرزە وا لەوی دا
وێنەی نەبوو هەر لە سەر زەویدا
دەیدا کە لە مێگەل و مەڕانی
دەیبردەوە یەک شەکی بەرانی
جا ئەو شەکە هی مەڕی نەبی بوو
سێڵاو لە بۆیی ڕاخزی بوو