«هاوار پەیدابوون لە هۆبەیدا»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  413 مشاهده
ئەو کاتە لە هۆبە بوو بە قاوە
گوتیان کەوە مەڕ ڕفێندراوە
هاتوونەوە عاشقی خەزاڵێ
بەربوونە مل و چڵپ و چاڵێ
هاواری خەڵک لە هۆبەڕا چوو
فەرماندە برایم و خدر بوو
لەو هۆبەوە مامە ڕەش دەڕۆیی
بەو چل نەفەرەی کە بوو بە خۆیی
ئەو شێرە کە چل مرۆیی پێ بوو
لەو لەشکرە هێزەکەی جوێ بوو