«وەڵامی لاس بە خانزاد»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
617 مشاهده
ئەی ژن بەسە لەو قسانە لادە
بەو باسە گیان دەچێ بە بادا
ڕێم خستەوە کن ئەتۆ لە بۆ نان
من بوومەوە تێر، لێرە بە زمان
چت داوە ئەلێرە تۆ لە کارم؟
بۆ بوویە دڕویی دڕ لە یارم؟
بەو جۆرە کە نێوی ئەو دەهێنی
گیانی من دڵ بە غەم دەسێنی
نەم بێ کە ژنێکە تا بە پیری
ناهێنمەوە من پەری حەریری
خۆ دیومی تۆم ئەگەر هەویسبا
بۆ چیمە کە وەک خەزاڵە بیسبا
بۆ وێلی هەمیشە تۆ لەدوو من؟
دێوانەیی لەو کەژانە ئەی ژن
ئەوهەی گوت و دەنگی ئەسپەکەی دا
وەک بایی شەماڵە بەو گەوەی دا
لەو خێوەتە ئێپەڕی دەڕۆیی
گۆچانی نەدا پەری لە گۆیی