«تووشبوونی لاس بە خێوەتی خانزادی حەریری لەو سەری ڕوستی»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  451 مشاهده
ئەو لاسە تووڕە گەر بەڕێ بوو
لەو ڕێگەوە ڕوو لە خێوەتێ بوو
نەیزانی کە کێیە خێوەتی خۆی
هەڵداوە ئەلەو زەمیندەدا بۆی
فەرمووی کەوە چۆڵە ئێرە بۆ نان
لەو خێوەتە با ببم بە مێهمان
پشوێ کە بدەم ئەلێرە تاوێ
نانێکی دەخۆم و دۆو ئاوێ
خانزادە کە دڵبەری دەناسی
لەو خێوەتە هاتە دەر لە لاسی
دەیگرتەوە ڕێگە بەو جوانە
کاکۆڵی درابوو ئەو لە شانە