«ئەو ڕۆژە کە پیرە گوڵی بۆ خەزاڵێ بردن، خەزاڵ لە تاوی لاس زۆر پەرێشان بوو»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  571 مشاهده
ئەو ڕۆژە کچی نەبی دەبوو کاس
بێواز و کەساس ئەبوو لە بۆ لاس
لەو ماوەیە هەر کەسی بدیبا
لێی تووڕە دەبوو ئەگەر نەبی با
هەروا دەگەڕا لە بۆ بەهانێ
پیر ئەو دەمە ئەو گوڵەی دەدانێ
دەی دی کە گوڵ ئەو خەزاڵە گۆڕا
لەو پیرە دەکەوتە ڕق لە خۆڕا
دەیگوت قەرەواشە وەرنە پێشم
لەو بۆرە زەلامە دڵ بە ئێشم
سەرپاک و لە کارد دەست بەردەن
ئەو پیرە لە تۆز و خۆڵ وەردەن
غەمبارم و گوڵ لە بۆم دێنێ
من پەرتم و دێت و دەمدوێنێ
بێ لاسم و تازە نامەوێ ژین
من بۆچمە غونچە گوڵ دەکەم شین