«دڕدۆنگبوونی عاشقان لە نەخۆشی خەزاڵێ»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  705 مشاهده
ئەو دڵبەری ڕەنگ و ڕوو وەکوو خۆر
دیوانە و عاشقی هەبوو زۆر
ڕۆژێ کەڕەتێکی خۆیی دەنواند
بە سڵاو بە زەردە، وانی دەدواند
خووی هەر بەوە گرتبوو کچی قۆز
تا هەوەڵی پائیزا لە نەورۆز
ئێوارە دەبوو هەموو شوانێ
بچنێتەوە گوڵ لە کوێستانێ
بیکاتە بە چەپکە بۆ خەزاڵێ
بیداتەوە دەس پەری لە ماڵێ
جا ئەو دەمە کیژی شەنگە پێری
بۆ عاشقە چەپکە گوڵ بنێری
چون عاشقە بۆیی بێ نەفەس بوو
دیبایی ئەگەر گوڵێک بەس بوو
خانم بە هەوایی دەردە داری
نەی ما کە لە گوڵ دەس و دیاری
بەو بۆنەوە ئەو گوڵەی نەناردن
لەو بەخششە عاشقی بواردن
ئەو عاشقە تووڕە بوون و گوتیان
شۆقی نیە، بۆ چرایی نەبیان؟
یەک هەینووە بۆمە بێ وەفایە
گۆڕاوە، سوڕێ لە کایەدایە