«نەخۆشبوونی خەزاڵ و خزمەتی لاس»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
629 مشاهده
پاش ئەو شەوە چەرخی چەپگەر
گرتی لە خەزاڵە شۆڕە سەنگەر
ئەو کیژەیی دادەگرت نەخۆشی
نەیمایەوە هەر لە لاسە هۆشی
هەینویێ لە ژوور و جێگەدا بوو
هەر چاوی لە شەربەت و دەوا بوو
ئەو مایەوە دڵبەری ڕەش ئەسمەر
لەو ژوورە دەماوە هەر نەچۆ دەر
لاس ئەو دەمە یار و دوکتەری بوو
غەمخۆر غوڵام و نۆکەری بوو
کێشایی لە بۆیی دەرد و مەینەت
دەیکرد بە نەخۆشی خۆی خزمەت