«نەخشەی خەزاڵێ بۆ ناسینی کوردەی»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  652 مشاهده
هەر ئەو دەمە بازی مەستە چاوە
دەیکرد لە کەنیزەکانە قاوە
بەو کوردە بڵێن کە دەست بشوا
بێ لێرەکە چاو نان بخوا
تا من لە جەماڵەکەی بفکرم
بزانم چ کەسێکە ئەو بە فکرم
گەر لاس دیارە ئەو غەریبە
لە خاردنی نان دا نەجیبە
نەی زانی کە چاو نان بخوا
لەو ماڵەیە ئەو دەبێ کە بڕوا
دەعوەت دەکراوە کوردو بۆ ژوور
بە دەعوەتە ئەو دەبوو وە ڕوو سوور
چۆ ژوورەوە کوردە ڕەش لە یاری
دەدواوە بە ڕویی شەرمەزاری
فەرمووی کە سڵاو بێ لە خانم
سەرچاوەیی مانەوەی گیانم
ئەو کیژە بە ئەهوەنی و بە گەرمی
دەی داوە وەڵامەکەی بە نەرمی
جێگایەکەی بەو دەدا نیشانە
هێنایی بە سفرە بۆیی نانە
کوردی بە بڵیمەت و پەل ئەستوور
دەی خواردەوە نان و چا بە دەستوور
ئەو لاسە کە هۆشیار و ژیرە
بوو تێر چ عەیب لەو نەگیرا
لێ گرت خەزاڵە گەر سرنجە
زانی کە نەجیبە ئەو بە پەنجە
دەی فەرموو کە سێرەیی دەدایە
شاییکە لە بن کە پەنک دایە
ئەو دڵبەرەی ئەی دەکرد باوەڕ
کە شووانە کە لاسە خۆ دەكا کەڕ