ئەو وادە کە پیرەکەی دەڵاڵە

«پیاودانانی خەزاڵێ لە سەر ڕێگایان دوای تەواوبوونی ئەو وادەیەی کە خەزاڵ بۆ هاتنی لاسی دەگەڵ مامە پیرە دای نابوو»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  463 مشاهده
ئەو وادە کە پیرەکەی دەڵاڵە
دایناوە لە هۆبە بۆ خەزاڵە
گەر لاسی بە حەڤدە ڕۆژە بێنی
بوو تێپەڕ و هەر نەبوو شوێنی
حۆری لە دوایی حەڤدە ڕۆژان
پیاوی لە نیوو لا بە ڕۆژان
دانا کوتی لاسە شۆڕە لەشکەر
دێنیت و لە من دەبێ بە ئاور
ئەو دێ بە سوپاوە بۆ وەڵا خان
ئەو هۆبە دەکا لە داخە داخان
دەی ناردووە تاقمێ لە پیران
بۆ کێوو چیایە ڕێ دەگیران
تا مانگ لە حەڤدە ڕادەبووسی
سی نۆکەری وەک پڵینگی برسی
بەسراوە بەوانە ڕێ و شاڕێ
کەسیان نەدیی لەو وەڵاتە گەر بێ
بۆ لاس دەبوو خەزاڵە غەمگین
بولبول بوو بە شیوەن و بە ناڵین
بەو داخەوە ڕۆژ و شەو نەدەسرەوت
ئەو هۆشی لەدەس بڕا دەبوو هەوت
فەرموویی بە خۆیی ڕەنگ لیرە
بردی بە فریوە مامە پیرە
بیری نەدەکرد ئەوا لە کن خۆی
ڕۆژ و شەوە دەچنە بەرخەگەل بۆی