«لێبڕانی ئاوردوو و داوای خەزاڵێ لە لاسی کە لە کێو ئاوردووی بۆ بێنێ»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
619 مشاهده
ڕۆژێکی وەها بوو لەو هەوارە
نەیماوە خەزاڵە شۆڕ دارە
دار ئاوری دۆیی لێبڕا بوو
بێ ئاورە دۆ وەسەر نرابوو
دەسگیری نەبۆۆوە کەس کە داران
بۆی بێنێ بە کۆڵ یا بە باران
دەیدایەوە ئە بە کوردی فەرمان
کەوڕۆ مەکە ڕوو ئەتۆ لە بەرخان
هەڵبگرە گوریس لەو کەلێنە
تیرویو و چەقالە ویشکە بێنە
زوو بێرەوە تاکوو شیر یا دۆ
بێ گەرم بە کۆڵە دارەکەی تۆ