باسی لە عاشقەکانی خەزاڵێ
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
650 مشاهده
ئەو کیژە جوانە عاشقی بوون
نەک عاشقە هەر ببوونە مەجنوون
وەک نۆکەرە ئەو لە ماڵەکەی بوون
کەوباڕەیی دانە خاڵەکەی بوون
مەیلی نەدەبوو دەگەڵ ئەوانە
دەیگرت لەوانە سەد بەهانە
خۆیان دەخستە دەرک و لاپانک
بۆ دیتنی کۆڵمەکەی وەکوو مانگ
یەکیان لەوانە ئەحمەدئاغا
یەک میر عەزیز یەک بوداغە
یەک نێوی مەمەندە بۆری وەیسی
چەن دانە مرۆیی دیی هەتاسی
دێوانە و عاشقی ئەوی بوون
وەک سینگ لە دەرکەکەی چەقیبوون
تاقانە چرایی ئەو شوێنە
لووتی بە ئەوانەدا نەدێنا
دەیویست کە شوو بکا بە مەردێ
بڕواتەوە شیری ئەو لە بەردێ
بێ باک بە ئەژدەهایی برسی
سەر ڕێ بگرێ و لە کەس نەترسی
گەنجێ بە تەمەن کەم و بە غیرەت
سەردار لەسەر گەل و عەشیرەت
وەک ڕۆژ لە خاکی کورد مەشهوور
موو زوور و پڵنگ بۆ شەڕ و شوور
دەسگیری نەبوو کە لاوی ئاوا
بەو هۆیەوە بێ ڕەفیق ئەماوە