لاقی خەزاڵێ
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
739 مشاهده
دوو لاقی درێژ و شووش و ئەستوور
وەک کۆڵەکەی دارژێ لە کافوور
گوڵمەی بەلەکانی هەر وەکوو نوور
دەیداوە لە بانی هەردە ئەو نوور
پاوانە لە قاچ و پێ کرابوو
دوڕ دانەیی زۆری وێ خرابوو
دەیکرد کە لە لەنجە ئەو بە پەنجە
دێوانە دەبۆوە بۆیی گەنجە
کاتێ دەگەڕا لە باغ و چیمەن
وەک تاوسی مەست بوو بە دیمەن
شۆخێکی وەکوو خەزاڵە شۆڕێ
نابێتەوە تا زەوی دەگۆڕێ
لەوهەی کە گوتوومە چونکە چاتر
ناگوترێ بە شیعر خۆ زیاتر
بێ دەنگ لەوەی دەبم کە وابێ
ئەو باسەیە چوون تەواو نابێ