باسی کەنارەگیریی ئەحمەدئاغا لە مەزنایەتیی و دانانی لاس لە جێگای خۆی

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  648 مشاهده
ڕۆژێ لە عەشیرەت و لە خزمان
کۆڕێکی دەبەست ئەحمەدی خان
کۆبوونەوە گەورە خانی مەشهوور
بەسرایەوە مەجلێسی بە دەستوور
کاک ئەحمەدە ئەو کوڕەی دەهێنا
دەیکرد بە مەزنە لەو شوێنە
جێگا و حەمایەڵی دەدایە
لاچوو ئەو و کوڕ دەبوو لە کایە
دەخوراوە لە شادیانە شەربەت
گیراوە لە لاسە شۆڕە حورمەت
ئەو جارە کە ئەو هەڵۆیی خێڵی
هەر ماوە بە لاوی و جحێڵی
بێ یار دەماوە لەو شوێنە
چاوی لە کچان هەڵنەهێنا
دەیویس کە کچێکی قۆز و مەشهوور
بخوازێ لە یەک عەشیرەتی دوور
بەو بیرەوە لاس ئەوماوە بێ ژن
تیرێ نەبوو سەردڵی بکا کون
دەیکەینەوە لاس بەر کەنارە
چون نۆرە دوانی باسی یارە