بڵاوبوونەوەی خەبەری کوژرانی ئەحمەدئاغا بە دەس شێر و هاتنی نەسرین بۆ بیشە

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 2 دقیقه  472 مشاهده
لەو لاوە لە گوند بوو بە قاوە
کەولاوە جوانە زگ دڕاوە
کوژراوە بە شێر ئەو جوانە
کردوویە بە گۆڕ بیشەڵانە
دەیبیستەوە ئەو هەواڵە نەسرین
دەی ڕشتەوە هەر لە دیدە ئەسرین
فەرمووی کە دەچم منیش وەکوو خان
با شێرە هەڵمدڕێ لە مەیدان
تاکوو لە دوایی ئەو بە زۆری
نەیدڕمەوە من بە شوو، بە قۆڕی
ڕووی کرد لە بیشە و نزارە
نەیمایەوە تاقەت و قەرارە
هەر هات بە شیوەن و بە پڕ تاو
تاکوو دەگەیشتە ئەحمەدی لاو
دەیگوت مل و گەردنی شکاوە
لەو جێگەیە بۆیە ڕاکشاوە
شێری کە دە بە چاو ئەدی کوژاوە
فەرمووی کەوە شوویی من نەماوە
ئەو یارەیی دڵ کوڵاو و بریان
چۆ پێش و گوتی دەبا بە گریان
بڕوانمە ئەو دلێرە لێرە
بزانم کەوە مێیە یا نە نێرە؟
ساڵێکی دەبووست ئەو دەگەڵ من
بۆ پەلکە کڵۆکی هەر نەکرد کون؟
دۆخینی هەر ئەو دەمەی دەبزواند
بە سپایی گرێی لەو ترازاند
ئەحمەد کە ئەوەی دەدی لە نەسرین
نەیکرد گوڵاڵە سوورە غەمگین
هەستاو و بە لێوی پڕ لە خەندە
ڕووی کردەوە ئەو فریشتە ڕەندە
بە دڵێکی گوشاد و بێ غەل و غەش
ئەو شۆخەیی گرتە مێز و باوەش
وەک مێو لە یەکتری دەهاڵان
کردیان دەوایی دەردی ساڵان
گەر گەینەوە یەکتر ئەو حەڵاڵە
بۆ دوژمنە غەم کرا حەواڵە
ئەو بەژنەیی شلکە مێو و بەرزی
کیژۆڵەیی دادەنا لە عەرزی
گەر خستیە عەرز ئەو شلێرە
بۆی کرد بە فەڕش کەوڵە شێرە
ئەو کاتە دەگەڵ ئەوا کەبوو جووت
ئەڵماسی دەخستە نێوی یاقووت
تاقووت کە کون کرا بە دەستوور
زاخاوی دەداوە هەر بە کافوور
دێرا بە تنۆکە ئاوە بۆرە
لەو ئاوەیە لاسە شۆڕ ئەگورا
ئەو کیژەیی ڕوو سپی وەکوو دوڕ
تولی بە کوڕ ئەو دەمەی دەبوو پڕ
چون ئەو هە لە ژێری لاسە دەکرا
کوڕ نێوی بە لاس بۆیە دەنرا
ئەو جارە بە بێ غەم ئەو هەڵستان
لەو باغە بە پێوە ڕادەوەستان
لەو بیشەیە گەر دەبوونە هاوڕاز
کردیانەوە ئەو لە یەک گلە و ناز
دەسبازی و پەنجە لێ ڕەبادان
پەیدابوو ئەلەو جوان و سادان
نەسرین گوتی من کە هەمدەمت بووم
ساڵێکی بە ڕۆژ و شەو شەمت بووم
بۆ چت نەدەکرد تۆ دەگەڵ من؟
دەتکردەوە بۆ دڵم بە غەم کون؟