تەگبیری شێخ دەگەڵ پیرانی هۆز بۆ کوشتنی ئەحمەدئاغا
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
612 مشاهده
ئەو ڕێویە کەوتە پیری فێڵە
بۆ کوشتنی ئەو سەرۆکە خێڵە
چەن پیری ئەمینی بۆ وت و وێژ
هێنایە وەتاغ بوو بە ڕاوێژ
بەو هانەیی گوت لە کاری نەسرین
داماوم و بۆیە بوومە غەمگین
پەروانەیی خانی باڵەکانە
ئەو خاکەیی هەر لەسەر زمانە
ناگا کچەکەم بە ئاوەتی دڵ
تا تەرمەکەی ئەو نەچێتە بن گڵ
پێو باشە بکووژم ئەو بە فێڵان؟
من بیکەمە پەند بۆ جحێڵان؟
یا ئەحمەدی لاو هەر بمێنێ؟
بەند بەندی ڕەگی دڵم دەرێنی
گوتیان کە گەلێ پەسەندە قوربان
بیبەی کە لە بەین خۆ بە مەکران
هەرکەس تەڵەکەی بکا لە دوژمن
دەیخاتە لە گۆڕ و گڵ سەرەوبن