ئاگاداربوونی شێخی عارەبان لەو کارە و پەرێشانبوونی

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  642 مشاهده
ئەو شێخەیی بەد ئەدا و بێ دین
حاڵی کە دەبوو بە شەو لە نەسرین
تا ڕۆژ دەبۆوە بەدفەڕی هار
دەیدانەوە پێچ هە وەکوو مار
بێ دەنگ دەماوە تا بەیانی
تا خەڵک بە کارەکەی نەزانی
هەستا کە لە خەو سەگی زەمانە
دەیگرتەوە وەک بەراز مانە
دانیشت لە مەنزڵ و لە دیوان
بێوەی بخوای چ قاوە و نان
زوو مارەیی ئەو بەهێی کاڵە
دەیکرد بە مارفی بەتاڵە