ناهومێدبوونی ئەحمەدئاغا لە وەدەسکەوتنەوەی بەیبوونێ

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  673 مشاهده
ئەحمەد کە بە بێ پشوو هەندم
گوتمان نەدەگەییە ئەو بە یەکسم
ئەو جا بەوە زۆر ئەبوو یەقینی
بێ مەڵحەمە لەو کەژەی برینی
ئەو زامە کە ئێش و ژانی زۆرە
جێگیرە لە سینە بۆتە خۆرە
زانی کۆرە باڵەکی پەرێشان
بخوا کە هەزار جۆرە دەرمان
تا تۆڵە نەسێندرێ لە دوژمن
بەو دەردە پەڕەی دڵ هەر دەبێ کون
چەن خۆشە کە دوژمنت بە تۆڵە
هەلۆێزنی هەر وەکوو گوڵۆڵە
تا بەندەنی بەو برینە بێشێ
هەودایی ڕەگانی ڕابکێشێ
بکوتی سەر و ڕوویی ئەو بەداران
بیگێڕێ لە چۆڵ و دێ و شاران
وەک ورچ کە پۆ بە کون کراوی
بە گوێ و بە لێو و دەم بڕاوی
دوایی زگ و سەردڵی بە خەنجەر
بدڕێتەوە تا بە گەردن و سەر
ئەو تۆڵە لە دێوی ڕەنگ مۆنە
بکرێ بە دەوایی دەردی کۆنە