پەشیمانبوونەوەی ئەحمەد لە وەدواکەوتنی شێخ
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
622 مشاهده
ئەحمەد کە بە شەڕ نەگەییە مەقسوود
فەرمووی لە کێوە من بە بێ سوود
بۆ خۆم ئەوەندە ناڕەحەت کەم؟
با من لە پەژارە خۆ ڕەحەت کەم
کات و هەلە لەو زەمانە زۆرە
دێ، دەرفەتە بۆ خەڵک بە نۆرە
کاتێ کە زەمانە فرسەتی دام
ئاوایە بزانە بێرۆ بڕوام
دەستێنمەوە تۆڵە لەو زەلامە
بەو تۆڵە دەکەم دەوایی زامە
بەو فکرەی کە دەی کرد ئەو لە پەستا
غەمبار و پەشێو ڕادەوەستا
دەیگرتەوە لەو کەژەی وچانە
داماوە لە کاری ئەو زەمانە